رِوَژێك له‌ رِوَژه‌كانی ساڵی خوێندنم بوو له‌ ده‌روازه‌ی زانكۆ هاتمه‌ ده‌ره‌وه‌ بینیم كورِێك له‌ به‌ر ده‌رگای زانكۆ ، به‌رامبه‌رم رِاوه‌ستاوه‌ ئه‌م كورِه‌ رِوخسارێكی رِێك و پێك و جل و به‌رگێكی پاك و جوانی له‌ به‌ردابوو ، به‌ چه‌شنێك سه‌یری ده‌كردم وه‌ك بڵێ ی ده‌مناسی ، به‌ڵام من هیچ بایه‌خێكم پێ نه‌دا ، پاشان دوام كه‌وت و ده‌ستی كرده‌ قسه‌ وه‌شاندن به‌ده‌نگێكی نزم و له‌ سه‌رخوَ به‌ چه‌ند ووشه‌یه‌كی مناڵانه‌ و تازه‌ پێ گه‌یشتوانه‌ له‌ دوامه‌وه‌ قسه‌ی ده‌وه‌شاند وه‌ك : ( ئه‌ی جوانكیله‌ من ته‌نها توَ شك ئه‌به‌م !! ئه‌مه‌وی ببی به‌ هاوسه‌رم !! ده‌تخوازم !! من چاودێریت ده‌كه‌م رِه‌فتار و رِه‌وشتی توَ شاره‌زابووم !! ) . منیش له‌ ئه‌نجامی ئه‌م رِه‌فتاره‌ مناڵانه‌ی كورِه‌ ، و ئه‌م قسه‌ هیچانه‌ی به‌په‌له‌ كه‌وتمه‌رِی ، بـــه‌ چه‌شنێك ده‌رِوَیشتم لـــه‌ كاتی رِێكردندا قــاچه‌كانم بــه‌ یه‌كدا ده‌چــوون و ( چین چین یان چۆرِ چۆرِ ) ئاره‌ق به‌ نێو چه‌وانمه‌وه‌ دا ده‌چۆرِا ، چونكه‌ یه‌كه‌م جارم بوو تووشی ئه‌م جوَره‌

درێژه‌ی بابه‌ت »

ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاورێكانت بنێره‌

((یا ایها الذین امنوا  انما  الخمر و المیسر و الانصاب و الازلام رجس من عمل الشیطان فاجتنبوه‌ لعلكم تفلحون ))

سورة المائدة 90

خواوه‌ند مه‌ی (مشروبات) حه‌رام كردووه‌ له‌ به‌ر زیانه‌كانی  ، مه‌ی ده‌گاته‌ هه‌موو خانه‌كانی له‌ش و زیانیان پێ ده‌گه‌ینێت و وورده‌ وورده‌ له‌گه‌ل تێپه‌ربوونی كات له‌ ناویان ده‌بات و خانه‌كانی مێشك له‌ كار ده‌خات و به‌رگری مێشك كه‌م ده‌كات و هۆش و دل بێ هێز ده‌كات و جگه‌ر توشی به‌ مۆم بوون (تشمع ) ده‌كات ، هه‌روه‌ها مه‌شروب به‌ نێو پۆشی گه‌ده‌ ده‌گه‌ینێت كه‌ ئه‌نزیمه‌كانی هه‌رس كردن ده‌رده‌دات و بۆرییه‌كانی خوێن توشی ره‌قبوون (تسلب ) ده‌كات ، مه‌ی كاری ئه‌نزیماییه‌كانی جگه‌ر كه‌ كاری له‌ ناو بردن و رزگار بوون له‌ ژه‌هره‌كانی ئه‌نجامی هه‌رسی خواردنه‌ په‌ك ده‌خات و ئه‌مه‌ش وا له‌ كه‌سی مه‌شروب خۆر ده‌كات زیاتر والا بێت بۆ شیرپه‌نجه‌ ، ته‌نانه‌ت شیرپه‌نجه‌كانی ناو زار و گه‌روو و سه‌ر و مل و سۆرینچك و گه‌ده‌ و جگه‌ر له‌ ناویان دا پێنج جاران زیاتره‌ وه‌ك له‌ كه‌سانی مه‌شروب نه‌خۆر ، ئه‌مه‌ و ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێك سوودی هه‌یه‌ وه‌كوو پاكژ كردنه‌وه‌ (تعقیم) و كوشتنی میكرۆب ، به‌لام ئه‌مه‌ هیچ نییه‌ له‌ چاو زیانه‌كانی . و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش هه‌ندێكی تره‌ له‌ زیانه‌كانی له‌ رووی ته‌ندروستی .

درێژه‌ی بابه‌ت »

ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاورێكانت بنێره‌

سوده‌ ته‌ندروستیه‌كانی رۆژوگرتن

توێژینه‌وه‌ نۆژداری لێكۆلینه‌ وه‌ زانستییه‌كان سه‌لماندیان كه‌ وا به‌ روژوو بوون له‌ رووی ته‌ندروستییه‌وه‌ زۆر سوود به‌خشه‌ و كار تێكردنی ئه‌فسووناوی قول به‌رپا ده‌كات له‌ ئه‌ندامه‌كانی لاشه‌ی مرۆڤ ئه‌رك و پێكهاتنی به‌رگری مرۆڤ له‌ لاشه‌ دا ئه‌نجام ده‌دات .

(ئه‌وانه‌ برێكی سوودی به‌رۆژوو بوونی موسلمانان بوون مامۆستا و رابه‌ری *محمد (د.خ) * فه‌رموویه‌تی * به‌رۆژوو بن ته‌ندروستیتان چاك ده‌بێت )

درێژه‌ی بابه‌ت »

ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاورێكانت بنێره‌
میوانانی سه‌رهێڵ

ژ. سه‌ردان

© Ronaki.com | دیزاین مهدی شاسواری | هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه‌ بۆ مالپه‌ر و یانه‌كانی نیگا نێت |2008 Copy Right‌